پەرلەمانتارێك رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە داهات ئاشكرادەكات

پەرلەمانتارێك نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 12 و رێككەوتنی هەرێم و بەغداد تایبەت بە ناردنی داهاتی ناوخۆ ئاشكرادەكات.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر رایگەیاند، بە گشتی بەغداد بۆ ئەمساڵ سەروو 10 ترلیۆن و 900 ملیار دیناری بۆ مووچە ناردووە، دارایی هەرێمیش خۆیان دەڵێن نزیكەی 960 ملیاری داهاتی ناوخۆیان بۆ مووچە خەرجكردووە.

وتیشی، ئەو دوو بڕە كۆبكەرەوە و دابەشی 12ی بكە، مانگی 988 ملیار دینار دەكات كە بەشی مووچەی هەر 12 مانگەكە دەكات.

بەڵام تائێستا هەرێم بڕیاری نییە مووچەی مانگی 12 بدات، عەلی حەمەساڵح وای وت.

دەربارەی كەمیی ئەو بڕە پارەیەش كە تایبەت بە مانگی 12 لەلایەن بەغدادەوە نێردراوە، ئەو پەرلەمانتارە روونیكردەوە، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند بڕیاربوو لەدوای مانگی شەشەوە هەرێم لەنێوان 77 تا 83 ملیار داهات بۆ بەغداد بنێرێت، كە 25%ی داهاتی ناوخۆ دەكات، بەڵام ئەمان نەیانناردووە.

باسی لەوەشكرد، بۆیە بەغداد لە بری ئەوە لە پارەی مووچەی بڕیوە.

بابەتی پێشتر

لەسەر بڕینی 35 دارى سروشتى هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سزای زیندانیكردنی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد هەڵوەشێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گەشتی عومرە دابەزی

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، نرخی گەشتی عومرە بە بەراورد بە پێشتر دابەزیوە و دەشڵێت،…
زیاتر ببینە

ماسی برژاندن قەدەغە دەكرێت

داوای قەدەغەكردنی ماسی برژاندن لەناو ماڵاندا دەكرێت و بە فەرمی ئاراستەی حكومەتی خۆجێیی ناوچەیەك كرا. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی…
Total
0
Share