عەبدولواحید محەمەد: تەوتین چارەسەری كێشەی مووچە دەكات

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، تەوتین نەكرێت لە ئەمساڵیشدا كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر مووچە لە ئەمساڵدا تەوتین نەكرێت هاوشێوەی پێشتر كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت و ئەو گرفتانەی پێشتر لە لیستی مووچە هەبوون سەرهەڵدەدەنەوە.

وتیشی، “وەك یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سوورین لەسەر ئەوەی پێویستە مووچەی مامۆستایان تەوتین بكرێت و تەنها رێگایە بۆ چارەسەری كێشەی مووچە”.

بابەتی پێشتر

میدیای رەسمیی یەكێتی: عێراق ساڵی دارایی داخست و هەرێم داوای مووچەی مانگی 12ی لێدەكات

بابەتی دواتر

مەرجێکی ئاگربەست جێبەجێکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share