وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، رایگەیاند، “لە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بێدەنگ نابین و دەبێت بدرێت”.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “یەک دینار بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لە بەغدادەوە بێتە هەرێم ئەرکە لەسەر حکومەتی هەرێم دابەشیبکات و ئێمە لێی بێدەنگ نابین، دەبێت مووچەی ئەو مانگە بدرێت”.
باسی لەوەشکرد، تەوتین مافی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمە و دەبێت بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینکردنی مووچە جێبەجێبکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2024ی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم تاوەکو ئێستا دابەشنەکراوە و چارەنووسی مووچەی سێ مانگی ساڵی 2023 بە نادیاری ماوەتەوە.