نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە مامەڵە بازرگانییەکانی بازاڕەکانی ئاسیا لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەدا بەرزبووەوە، لەگەڵ بەردەوامی ململانێ سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 39 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 0.5% بۆ هەر بەرمیلێک بۆ 87.39 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بەڕێژەی 40 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 0.5% بۆ هەر بەرمیلێک 82.30 دۆلار.

ململانێکانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایکردووە نرخی نەوت روو لە دابەزین نەکات، بەتایبەت دوای ئەوەی بڕیارە ئەمریکا چەند سزایەک بەسەر یەکێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share