پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت “مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A وەستاوە”.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A لە سیستەمی کۆن وەستاوە و لە ئێستادا تەنها دەتوانن مامەڵەی پاسپۆرتی نوێ جۆری B لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجام بدەن.
دەشڵێت “ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ماوەی رابردوودا، پەنجەمۆریان کردووە و تەنها وەرگرتنەوەیان مابووەوە لە پاسپۆرتی جۆری A دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان”.
ئاماژەیان بەوەشداوە، کە دانەوەی پاسپۆرتی جۆری A لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر دەبێت لە رۆژانی دەوامی فەرمی، کە دەکەویتە گەرەکی 32 پارک پشت بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر.