عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا لە 8ی کانوونی دووەمەوە نزیکەی 40هەزار سووری لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
ئەو لێدوانەی پۆڵات لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هات لە سەردانەکەیدا بۆ دەروازەی سنووری گیلڤێگۆزو لە پارێزگای هاتای باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا.
بە وتەی پۆڵات، لە 9ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، 27 هەزار و 941 هاوڵاتی سوری لە رێگەی 3 دەروازەی سنوورییەوە لە هاتای گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
وتیشی، دوای ئەوەی ئاماری سەرجەم ئەو هاوڵاتییە سورییانەمان وەرگرت کە گەڕاونەتەوە دەرکەوت ژمارەیان لە 40 هەزار کەس نزیکدەبێتەوە.
بۆ ئاسانکاریی پرۆسەکە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رێکارێکی نوێی خستەڕوو کە رێگە بە سورییەکان دەدات تاوەکو سێ جار لە ماوەی شەش مانگدا بە شێوەیەکی کاتی سەردانی ناوچەکانیان بکەن.