بەمنزیكانە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە كۆدەبنەوە

حسێن ئەمیر عەبدللهیان و ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان ئالسعود

دیداری ئێران سعودیە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە مانگی رەمەزاندا بەڕێوەدەچێت، لە هەنگاوێكدا كە لە چێوەی رێككەوتنی بەرژەوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ریاز و تاران بە نێوەندگیریی چین دێتەدی.

بە چەند هەفتەیەكی كەم پاش راگەیاندنی ئاشتەوایی سعودیە و ئێران، ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان ئالسعود وەزیری دەرەوەی سعودیە و حسێن ئەمیر عەبدللهیان-ی هاوتا ئێرانییەكەی رێككەوتن لەسەر دیداری دوو قۆڵی لە مانگی رەمەزاندا، وەك ئەوەی ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویكردەوە.

ئاشكراشیكرد، هەردوو وەزیرەكە دووەم پەیوەندیی تەلەفۆنییان لە چەند رۆژی كەمی رابردوودا ئەنجامداوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەم مانگەدا هەردوو وڵات رێككەوتن لەسەر بونیادنانەوەی پەیوەندییەكان، پاش ساڵانێك لە ناكۆكی كە بووە مایەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایش لە كەنداو و زیادبوونی ناكۆكییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە یەمەن-ەوە تا سوریا.

راگەیاندنی رێككەوتنی نێوان هەردوولا، كە بە نێوەندگیریی چین هاتەدی، پاش وتوێژی پێشتر ئاشكرانەكراو بوو لە پەككین لەنێوان گەورە بەرپرسانی ئەمنیی هەردوو وڵات.

شارەزایانی سیاسی دەڵێن، هەردوولا سوودمەنددەبن لە كەمكردنەوەی بارگرژییەكان، ئێران دەیەوێت هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ دابڕانی لە ناوچەكە كەمبكاتەوە، لەكاتێكدا سعودیە چاوی لەسەر پەرەپێدانی ئابورییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: بەهیواین بناغەی دانوستانەکان گفتوگۆیەکی ئاشتییانە بێت

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، بەهیواین بناغەی دانوستانەکان نێوان ئەمریکا و ئێران گفتوگۆیەکی ئاشتییانە بێت. وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە…
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
Total
0
Share