كەمپی هۆل دادەخرێت

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستیان كردووە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەكانیان لە كەمپی هۆڵ لە سوریا.

قاسم ئەلعەرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاندووە، دوای هەوڵە بەردەوامەكانی عێراق، ئێستا 24 وڵات دەستیان بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەكانیان لە كەمپەكە كردووە.

وتیشی، “داوا لە وڵاتانی دیكەش دەكەین وەك ئامادەكارییەك بۆ داخستنی كەمپەكە هاوڵاتییەكانیان بگەڕێننەوە”.

نیشتەجێبووانی كەمپەكە خەڵكی نزیكەی 60 وڵاتیان تیایە، بەڵام زۆرینەیان عێراقین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: گەیشتنمان بە سەقامگیری ئەگەری کۆتایهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی زیاترکردووە

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، گەیشتن بە سەقامگیری و پەرەپێدانی توانای هێزەکانمان باوەڕی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لا…
Total
0
Share