بڕیاردرا و سبەی دەست بە دابەشكردنی بڕە پارەیەك دەكرێت

سایلۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەی دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی سایلۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی یەكشەممە دابەشكردنی چەكی جووتیاران لە زنجیرە 5211 تاوەكو 5300 دەستپێدەكات كە گەنمەكەیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە و لە سایلۆی هەولێر چەك وەردەگرن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاگاداری جووتیارانی سنووری كۆیە دەكەینەوە رۆژی یەكشەممە دابەشكردنی چەكی جووتیاران لە زنجیرە 1102 تاوەكو 1200 دەستپێدەكات كە گەنمەكەیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن و پارەكانیان لە بانكی بەحركە وەردەگیرێت.

بابەتی پێشتر

ئەو مۆبایلانەی لەمساڵدا دەکەونە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

ڤایرۆسێکی نوێ بڵاوبووەتەوە و داوای بەکارهێنانی ماسک دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share