د. نەرمین مەعروف: چارەنووسی شەش مووچە بەندە بە رێککەوتنەکەی هەرێم و عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، چارەنووسی شەش مووچە بەندە بە رێککەوتنەکەی هەرێم و عێراق.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا ق رایگەیاند، چارەنووسی شەش مووچەی ئەمساڵ بەندە بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بابەتی نەوتی و نانەوتی کە بڕیارە لە ئەمڕۆ و سبەینێدا ڕێككەوتنی سێ‌ قۆڵی لە نێوان كۆمپانیاكان، وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم واژووبکرێت.

وتیشی، “ئەو رێککەوتنە هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ گەرەنتیكردنی ئەو مووچانەی كە ماون دابەشبكرێن”.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە ئەمڕۆ راپۆرتی پەیوەست بە داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بنێردرێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە راپۆرتی ئەنجومەنی باڵای دەوڵەتیش هەیە و دەبێت ئەویش رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بۆ بڕیاردران لەسەر ناردنی مووچەی مانگی حەوت، كە لە بەرژەوەندیی هەرێم بڕیاردراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share