پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “نە گۆڕانی گردەکەم نە گۆڕانی کوردساتم”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “لەگەڵ دوبەرەکی و ناکۆکیدا نیم نە لەنێوان هێزە کوردییەکان و نە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا، سەر بە هیچ لەتێکی گۆڕان نیم، بەڵکو ئەو ناوکەم کە لەو دوو لەتە کەوتوومەتە خوارەوە”.
باسی لەوەشکرد، “”یەکێکم لەو کەمینانەی گوزارشت لە دەستووری راستەقینەی گۆڕان دەکەم، نە گۆڕانی گردەکەم نە گۆڕانی کوردساتم، سەر بە هیچ باڵێکیان نیم”.