ئەمڕۆ هەینی، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا گەیشتنە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی نوێی وڵاتەکە کۆببنەوە.
جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق، وابڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەکانی سوریا و بەرپرسانی نوێی وڵاتەکە كۆببنەوە و تاوتوێی بارودۆخی ئێستای سوریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان بكەن.
دوو وەزیرەکە وەک نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا کۆبوونەوەکانیان ئەنجامدەدەن و دەیانەوێت نەخشەرێگەیەکی نوێ بۆ داهاتووی سوریا باس بکەن کە خزمەت بە سوریا و خەڵکەکەی بکات.