بایدن لەبارەی رووداوەکەی نیوئۆرلینز پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەتوندی رووبەڕووی هەر هێرشێکی گرووپی داعش و هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان دەبێتەوە لە هەر شوێنێکی جیهان بن.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە هەر پەیوەندییەکی ناوخۆیی یان دەرەکی دەکات سەبارەت بە هێرشەکەی نیو ئۆرلینز.

جەختیشی لەوەشکردەوە، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ داعش و گروپە تیرۆریستییەکان لە هەر شوێنێک بن.

بایدن لە کۆتا رۆژەکانی سەرۆکایەتییەکەی نزیکدەبێتەوە و لە رۆژی 20ی ئەم مانگەدا دەسەڵاتەکانی سەرۆکی وڵات رادەستی دۆناڵد ترەمپ دەکات کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمریکایە.

رووداوەکە 1ی ئەم مانگە روویدا، کاتێک کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کرد بە ناو ژمارەیەک خەڵکدا و 15 کەسی کوشت و ژمارەیەکی دیکەشی بریندارکرد، هاوکات گومانی ئەندامێتی داعشی لەسەرە.

بابەتی پێشتر

دارا سێكانیانی: نابێت مووچەی فەرمانبەران بە پاساوی دیكە رابگیرێت

بابەتی دواتر

بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵت ئاگاداری ئەم خواردنانە ببە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەنابەرانە

رۆژی جیهانیی پەنابەران رۆژێکی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ رێزلێنان لە پەنابەران لە سەرانسەری جیهان دیاریکراوە و…
Total
0
Share