ڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتی: نیوەی ژنان لە 57 وڵات لە ئازادی جەستەیی بێبەشن

خۆپیشاندانێكی داواكردنی مافی ژنان لە لوبنان

ڕاپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی یەكێك لە كۆی دوو ژنی 57 وڵات بێبەشن لە ئازادی پەیوەندیدار بە جەستەیان، لەڕووی پەیوەندی سێكسی یان لە بەكارهێنانی هۆكارەكانی ڕێگری سكپڕی یاخود بەدەستهێنانی چاودێریی تەندروستی.

ڕاپۆرتەكە كە دوێنێ چوارشەممە 14ی نیسان بڵاوكراوەتەوە ئاشكرایدەكات، 57 وڵاتی جیهان، كە زۆرینەیان لە ئەفریقای باشووری بیابانی گەورەن، نزیكەی نیوەی كچ و ژنە تازە پێگەیشتووەكانیان ناتوانن بڕیارێك بدەن كە “سەربەخۆیی جەستەیی و سەلامەتییان” بپارێزێت.

ڕاپۆرتەكە، كە لەلایەن سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت، ئەم ئازادییە بژاردەی سەربەخۆی تایبەت بە ئەنجامدانی سێكس، یان بەكارهێنانی هۆكارەكانی ڕێگری سكپڕی دەگرێتەوە.

ئاشكراشیكردووە، 20 وڵات هەن كە یاساكانیان ڕێگە بە دەستدرێژیكاران دەدەن هاوسەرگیری لەگەڵ قوربانییەكانیاندا بكەن بۆ دەربازبوون لە سزا، هەروەك 43 وڵاتیش هەن كە هیچ یاسایەكیان نییە بۆ سزادانی دەستدرێژی هاوسەری، 30 وڵاتیش كۆتوبەندی داناوە لەسەر جموجوڵی ژنان لە دەرەوەی وڵاتەكانیان.

ناتالیا كانم، سەرۆكی سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان دەڵێت، سەدان ملیۆن كچ و ژن خاوەنی جەستەی خۆیان نین، ژیانیان لەلایەن كەسانی دیكەوە كۆنتڕۆڵكراوە.

كانم لە ڕاپۆرتەكە ئەوەشی وت، دۆخی زۆرێك لە ژنان بەهۆی پەتای كۆرۆناوە دژوارتر بووە و وتی، “ژمارەیەكی پێوانەیی لە ژنان و كچان هەن كە لەئێستادا روبەڕووی مەترسی توندوتیژی دەبنەوە لەسەر بنەمای جۆر و هەڵسوكەوتی زیانبەخشی وەك هاوسەرگیری پێشوەختە”.

“ئەم كەموكوڕییە لە سەربەخۆیی جەستەیی كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ئەو زیانە قوڵانەی توشی ژنان و كچانی دەكات، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دابەزینی بەرهەمهێنانی ئابوری، لەناوچوونی لێهاتوویی، زیادبوون لە تێچووی چاودێری تەندروستی و سیستمە دادوەرییەكان” وەك ئەوەی لە بەیاننامەی سندوقەكەدا هاتووە.

“توڕەین زۆر لەوەی نیوەی ژنانی جیهان ناتوانن بڕیاری تایبەت بەخۆیان بدەن لەوەی ئایا دەیانەوێت سێكس بكەن یان نا، دەیانەوێت ڕێگری سكپڕی بەكاربهێنن یان نا، بەدوای دەرماندا بگەڕێت یان نا” كانم وادەڵێت.

س: DW

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی سلێمانی ڕویدا

بابەتی دواتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار