بەرپرسێكی هاتوچۆی سلێمانی دوایین زانیاری سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەخاتەڕوو.
عەقید بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، كۆتا بڕیار سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە.
وتیشی، “بڕیار لەبارەی ئەو پرسە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆوە دەرناچێت، چونكە ئێمە جێبەجێكارین، یاسادانەر نین، ئێمە نین كە بڕیار دەردەكەین”.
عەقید بەختیار لە لێدوانێكدا باسی لەوەشكرد، لەئێستادا هیچ بڕیارێكی تازە نییە، هەر كاتێك وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێ دەربكات، جێبەجێی دەكەین.
دووپاتیشیكردەوە، كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان تەنها پەیوەست نییە بە پارێزگای سلێمانییەوە، بەڵكو پەیوەستە بە هەموو هەرێم و، دەبێت لەسەر ئاستی هەرێم چارەسەر بكریت و كۆتا قسە و بڕیاریش دەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە بێت.