گەرمیان.. لەمانگێکدا 20 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

دەستگرتن بەسەر ماددەی هۆشبەردا فۆتۆ: ئەرشیف

وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، لەماوەی یەک مانگدا توانراوە 20 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

عوسمان عەبدولکەریم وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە ماوەی مانگی رابردوودا 20 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە شەش لەوانە بە تۆمەتی بازرگانیکردن راگیراون و 14ی دیکەشیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بە پێی ماددەی 26  راگیراون”.

وتیشی، “نۆ لە تۆمەتبارەکان دانیشتووی سنووری کەلارن، حەوتیان بە رەگەز ئێرانین، دووانیان دانیشتووی ناحیەی رزگاری و یەکێکیان دانیشتووی دەربەندیخان و ئەوی دیکەشیان دانیشتووی کفرییە”.

باسی لەوەش کرد، “لەماوەی رابردوودا دوو پیاو و ژنێک دەستگیرکران کە بە نیازبوون ماددەی هۆشبەر ببەنە ناو چاکسازی گەورانی سلێمانی، ماددە هۆشبەرەکانیان لەناو جلی زستانەدا شاردبووەوە، بەڵام توانرا دەستگیربکرێن و دەستبەسەر ماددە هۆشبەرەکانیشدا بگیرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ئەوروپا نوێنەری خۆی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەوانە دەکات

لە وەڵامی داواکاریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بە ناردنی نوێنەری یەکێتییەکە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان.…
Total
0
Share