وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: نرخی بەنزین دادەبەزێت

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی، بە بڕی 25 دینار دادەبەزێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، لە کاتژمێر چواری ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پارێزگای سلێمانی نرخی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی لەگەڵ گازوایلدا، 25 دینار بۆ هەر لیترێک دادەبەزێت.

سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزین وتی، خواستی شۆفێران لەسەر سووتەمەنی کەمبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: نامەیەکی ناڕەزاییمان گەیاندە کۆنسوڵگەریی ئێران لە هەولێر

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ناڕەزاییان گەیاندووەتە ئێران. فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share