وەزارەتی پلاندانانی عێراق: تەنها 14٪ی هاووڵاتییان مۆبایل بەکارناهێنن

وەزارەتی پلاندانانی عێراق راپرسییەکی سەبارەت بە بەکارهێنانی مۆبایل ئەنجامداوە دەڵێت، “رێژەی بەکارهێنانی مۆبایل لە نێوان پیاواندا بەراورد ژنان زیاترە”.

عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت، “مەکتەبی ناوەندیی ئامار ڕاپرسییەکی لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بۆ ساڵی 2022 ئەنجامداوە، تێیدا هاتووە کە 86٪ هاووڵاتییانی عێراقی کە تەمەنیان لەسەرووی 5 ساڵەوەیە مۆبایل بەکاردەهێنن، هاوکات بەکارهێنانی مۆبایل لەنێو پیاواندا دەگاتە 90٪ بەراورد بە ژنان کە رێژەکەی 81٪”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە، رێژەی ئەو کەسانەی مۆبایل بەکارناهێنن تەنها 14٪ بووە”، دەشڵێت، “رێژەی بەکارهێنانی مۆبایل لە پارێزگای بەغداد زۆرترین بووە و گەیشتووەتە 97٪ و دوای ئەویش پارێزگای نەجەف دێت بە رێژەی 93.5٪ و بەسڕەش رێژەکەی بە چەند پۆینتێک کەمترە لە 93٪، هاوکات پارێزگای کەرکوک پلەی چوارەمی گرتووە بە رێژەی 92٪”.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەشڵێت، “هەرچی سەبارەت بە هەبوونی ئینتەرنێتە ئەنجامی ڕاپرسییەکە ئاماژە بە زیادبوونی ڕێژەی سەدی ئەو خێزانانە دەکات کە هێڵی ئینتەرنێتیان لە ناو ماڵدا هەیە و گەیشتووەتە 87٪ و دەرکەوت کە ڕێژەکە لە شارەکاندا گەیشتووەتە 92٪ و لە گوندەکانیش گەیشتۆتە 83٪”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێی لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

سەرۆكی هەرێم و عەلی عەلاق تاوتوێی دۆخی دارایی و بەهای دیناری عێراقی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی گەیشتە سنوور

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە سنوورەكانی نێوان عێراق و ئوردن. نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە…
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵى كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار له‌سه‌ر دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌دات. بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌…
Total
0
Share