ماسییەکی مەترسیدار لە ئاوەکانی عێراق بڵاودەبێتەوە

جۆرە ماسییەک لە رووبار و دەریاچەکانی عێراق ژمارەی روو لە زیادبوونە و شارەزایانی بواری سامانی ماسیش دەڵێن، کاریگەریی خراپی لەسەر ژینگەی وڵاتەکە دەبێت.

ماسییەکە ناوی راستەقینەی Tilapia یە و بەوە ناسراوە زوو زیاد دەکات و لە ژینگە سەختەکاندا توانای ژیانی هەیە و ماوەیەکە ژمارەیان بە شێوی بەرچاو لە ئاوەکانی عێراق زیادیکردووە.

شارەزایانی بواری سامانی ماسی دەڵێن، ماسی تالیپیا جۆرەکانی دیکەی ماسی دەخوات ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەشێک لە جۆرەکانی دیکەی ماسی لە عێراق لە ناویشیاندا ماسی کارپ.

مەترسییەکانی ئەم جۆرە ماسییە تەنها بۆ سەر ماسییەکانی دیکە نییە، بە وتەی شارەزایانی بواری تەندروستیی، لەبەرئەوەی ئەم ماسییە بەشێکیان لە ئاوە پیسبووەکاندا دەژین، توانای گواستنەوەی چەندین نەخۆشی مەترسییداریان بۆ مرۆڤییش هەیە.

لە ئێستادا لە هۆرەکانی باشووری عێراق بە تایبەت پارێزگای زیقار ئەم جۆرە ماسییە بڵاوبوونەوەیەکی بەرچاوی هەیە، تا ئێستا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش هیچ پلانێکی بۆ پاککردنەوەی رووبارو دەریاچەکان لەم جۆرە ماسییە نەناوە.

بابەتی پێشتر

بولگاریا و رۆمانیا چوونە ناوچەی شنگنەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ماڵێک سووتا و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share