هەریەکە لە وڵاتانی رۆمانیا و بولگاریا دوای چاوەڕێکردنیان بۆ ماوەی 13 ساڵ بە رەسمی چوونە ناو وڵاتانی شنگنەوە.
هەریەکە لە رۆمانیا و بولگاریا دەکەونە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بە پەیوەندیکردنیان بە وڵاتانی شنگنەوە هاوڵاتییانیان مافی هاتوچۆیان لەناو ئەو وڵاتانەی دەکەونە ناو هاوپەیمانێتییەکەوە دەبێت.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو بە شێوەی بەشەکی هەردوو وڵات هاتنە ناو هاوپەیمانێتییەکە، بەڵام دواتر رەتیانکردەوە کاری پشکنین بۆ بەندەرەکانیان و فڕۆکەخانەکانیان بکرێت، تا دواجار شەوی رابردوو توانرا رێکەوتن بکرێت و هەردوو وڵات بێنە ناو هاوپەیمانێتی شنگن.
هاوپەیمانێتییەکە لە 29 وڵاتی ئەوروپی پێکدێت و هاوڵاتییانیان بە شێوەیەکی ئازادانە دەتوانن سەردانی سەرجەم ئەو وڵاتانە بکەن.