بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێوە، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لەبەردەم ساڵێكی نوێی هەستیار و یەكلاكەرەوەداین”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “ساڵی نوێ لە هەموو خەڵكی كوردستان پیرۆز بێت، بەهیوای ئەوەی لەساڵی 2025 دا دەرفەتی بەدیهاتنی زۆر لە ئامانجە دواكەوتووەكانی گەلەكەمان بڕەخسێت”.
دەشڵێت، “لەبەردەم ساڵێكی نوێی هەستیار و یەكلاكەرەوەداین، بۆیە بەهیوام هەموومان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بین و پێكەوە كەموكوڕییەكان چاك بكەین، لە پێش هەموویانەوە گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵك كە سەرچاوەی سەرەكیی هەموو هێز و دەستەڵاتێكن كە هەیە و دووبارە پیرۆز بێت”.