کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و بژمێرەکان دوای ساڵی نوێ پاداشتەکانیان وەردەگرن

بڕە پارەی پەیوەست بە کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و کارمەندانی سەرژمێری رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە و بە گوێرەی زانیارییەکان دوای پشووەکانی سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

مەحمود عوسمان، سەرپەرشتیاری گشتیی جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێم بە سایتی رەسمیی یەکێتی وتووە، بڕی پارە بۆ بژمێرەكانی پڕۆسەی سەرژمێری لە هەرێم کە ژمارەیان نزیکەی 20 هەزار کەس بووە، رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام دوای پشووەكانی سەری ساڵ پاداشتەكانیان پێدەدرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە ر‌ێگەی بانكی بازرگانیی عێراقەوە شایستەی دارایی ئەو كارمەندانەی كۆمسیۆن رەوانەی هەرێم كراوە كە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیان بەڕ‌ێوەبرد، دواتریش نوسینگەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پارەكە وەردەگرن و بەسەر ئەو كارمەندەكاندا دابەشیدەكەن”.

بابەتی پێشتر

کۆنترین کڵێسای سلێمانییە و بووەتە هەوێنی پێکەوەژیان لە شارەکەدا

بابەتی دواتر

تەنها لەم مانگەدا 12 فڕۆکە کەوتوونەتە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share