ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 151 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام دوای نیوەڕۆ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لەماوەی ئەمساڵدا بانکی ناوەندیی عێراق و حکومەتی عێراق چەندین هەنگاوی بۆ سەقامگیری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی گرتەبەر، ماوەیەک بەهای 100 دۆلار لە خوار 150 هەزار دیناردا مایەوە بەڵام دواتر رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە بۆ سەروو 150 هەزار دینار.