مان یونایتد لەنێوان کولو موانی و ئۆسیمین-دا بڕیاریدا

یانەی مانچستەر یونایتد لە هاوینی داهاتوودا گرێبەست پێشکەشی ڕاندال کولو موانیی هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت دەکات .

کولۆ موانی فەرەنسیی تەمەن 24 ساڵ، لە کورتە لیستی داواکراوانی یانەی مانچستەر یونایتددایە و بڕیارە لە هاوینی 2023 گرێبەستی پێشکەشبکرێت.

“سکای دۆیچلاند” ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی “ڕێد دێڤڵز” خواستیان لەسەر هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام و کولو موانی هێرشبەری فەرەنسایە، ئەگەر لەو بارەیەوە لەگەڵ یانەکانی تۆتنهام و ئینتراخت فرانکفۆرت بەڕێککەوتنێک بگەن، ڕاستەوخۆ لە دانوستاندنەکان بۆ کڕینی ڤیکتۆر ئۆسیمین دەکشێنەوە.

ئیدارەی ئینتراخت فرانکفۆرت بەرامبەر تواناکانی موانی داوای زیاتر لە (100) ملیۆن یۆرۆ دەکات، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی یونایتد داوایانکردووە نرخەکەم کەمبکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

حکومەتی راسپاردە پارەکەی ئەمریکا بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشناکات

بابەتی دواتر

کۆنتی لە پاریس چی دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share