زەبەلاحەکانی مانچستەر بوونەتە کێشە بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئێمە ئامادەین

یانەکانی مانچستەر سیتی و یونایتد ئامادەییان نیشانداوە داواکاری و مەرجەکانی سێرجیۆ ڕامۆس جێبەجێبکەن، بەو مەرجەی لە هاوینی 2021 بێبەرانبەر پەیوەندیان پێوەبکات.

بۆندی سێرجیۆ ڕامۆسی کاپیتانۆی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت، تاوەکو ئەم ساتە لێپرسراوی کارەکانی لەگەڵ ئیدارەی مێرەنگی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان ڕێککەوتنی نەکردووە.

یاریزانەکە وەک پێشەنگ بیر لە ڕیاڵ دەکاتەوە و خوازیارە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە بۆندەکەی نوێبکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانە و هاوکارانی ڕەزامەندییان بەرانبەر خواستەکانی نیشانداوە، بەڵام بەهۆی قەیرانەکانی وەرز و چەند وردەکارییەکی تەکنیکیەوە پڕۆسەکە دواکەوتووە.

بەپێی یاسا، بەرگریکارە 34 ساڵەکە دەتوانێت لە گواستنەوەکانی زستانەوە لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە دانوستاندن بکات، ئەوەش ترسی بۆ بەڕێوبەرانی شاهانە دروستکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ئەمریکی لەم بارەیەوە ئاماژەی بە چەند زانیارییەکی گرنگ کردووە و دەریخستووە، کە هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد دەستیان بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لێپرسراوی کاری بەرگریکارە ناودارەکەی ئیسپانیا کردووە.

لە هاوینی 2021 تەمەنی دڵی بەرگری لۆس بلانکۆس دەبێتە 35 ساڵ، بەڵام هەریەک لە گواردیۆلا و سۆڵشایەر پێیان وایە تاوەکو تەمەنی 37 بۆ 38 ساڵی بەهەمان ئاست و کاریزماوە دەتوانێت لەنێو یاریگاکانی ئەوروپا بەردەوامی بە یاریکردن بدات، بۆیە ڕەزامەندییان نیشانداوە تەواوی مەرج و داواکارییەکانی جێبەجێبکەن بەو مەرجەی لە هاوینی 2021 پەیوەندییان پێوە بکات.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژنامەنوسانی بەشدار لە پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانی دووپاتیانکردووەتەوە، یانەی پاریس سانت جێرمان یەکێکە لە یانە داواکارەکانی ڕامۆس و بەڵێنیان پێداوە لەگەڵ مێسی لە یەک پێکهاتە هاوشانی نێیمار و مباپێ کۆیانبکەنەوە، بەم هۆیەوە کاپیتانۆ بڕیاریداوە گوێبسیتی ئۆفەرە پێشەکەشکراوەکان بێت.

بابەتی پێشتر

ساڵی ڕابردوو 47 بەڵگەنامەی ساختە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستی بەسەرداگیراوە

بابەتی دواتر

لوتكەی كەنداو بۆرسەی قەتەریی بوژاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share