هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی گۆڕینی ساڵانسا و پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی ساڵانساوه‌ ده‌دات و داواش له ‌هاوڵاتییان ده‌كات، وێنه‌ و ڤیدیۆی سه‌رپێچیه‌كانیان بۆ ڕه‌وانه‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.

هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ماوەیەکە دوو دیاردە لە بواری هاتوچۆدا دەرکەوتووە، کە هەم سەرپێچییە لە یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ، هەم بووەتە مایەی گلەیی و ناڕەزایی هاوڵاتییان، ئەویش پێشبڕکێکردنە بە ئۆتۆمبێلەکانیان بەشێوەیەکی مەترسیدار وە گۆڕینی ساڵانسای ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن چەند شۆفێرێک کە بێزاری هاوڵاتییانی لێدەکەوێتەوە.”

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، “له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ پێی یاسای هاتوچۆ لێخوڕین به‌ تیژڕه‌وی و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و نه‌بونی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی له‌ هه‌ر بڕگه‌یه‌كی مه‌رجه‌كان سه‌رپێچییه‌ و سزای یاسایی دیاریكراوی هه‌یه‌ وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌”.

هاتوچۆ داواش لە هاوڵاتییان دەكات هاوکاریان بن لە دەستنیشانکردنی ئەو جۆرە ڕەفتارانە بە مەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچی کاران بە پێیی یاسای هاتوچۆ .

دەشڵێت، “هەر هاوڵاتییەک وێنە و ڤیدیۆی ئەو جۆرە سەرپێچیانەی لەلایە لە ڕێگەی پەیجی هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆمانی بنێرن، یاخود بە زانیاریی ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگەی ئەم ژمارانەی لای خوارەوە، کۆنترۆڵی هاتووچۆ 188، سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC ژمارە 100”.

بابەتی پێشتر

پەروەردە تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دواخست

بابەتی دواتر

چۆن لە ڕەمەزاندا پێستی ڕوخسارت لە وشکبوونەوە دەپارێزیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share