سودانی بڕیارێكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەركرد

لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بۆ پێدانی پارچە زەوییەكی نیشتەجێبوون بەو مووچەخۆرانەی راژەكەیان سەر بەحكومەتی عێراقە و دانیشتووی هەرێمی كوردستانن.

بەدرییە حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاند،”لەسەر داوای ئێمە سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بۆ پێدانی پارچە زەوییەكی نیشتەجێبوون بەو مووچەخۆرانەی راژەكەیان سەر بەحكومەتی عێراقە و دانیشتووی هەرێمی كوردستانن”.

وتیشی،”بۆ ئەو مەبەستە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاگاداركردووەتەوە، كەرێكاری یاسایی بۆ پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بەو مووچەخۆرانە بگرنەبەر كە راژەكانیان سەر بەحكومەتی عێراقن و دانیشتووی هەرێمی كوردستانن”.

ئەوەشیخستەڕوو، هەر لەسەر داوای ئێمە سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەند بووە بەپێدانی مینحەیەك بەو فەرمانبەرانەو لە داهاتووشدا میكانیزمی وەرگرتنی ئەو مینحەیە ئاشكرادەكەین و هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی زەوی و مینحە بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پێشتر

کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی ساردی جەمسەری روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: لە 2024دا 12 مووچە دابەشناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share