دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای عێراق دەکەونە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی جەمسەری سارد و پلەی گەرمی بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەرییە جەمسەرییەکە لە رۆژی پێنجشەممە و هەینی و شەممەدا دەردەکەوێت و زۆرترین کاریگەر لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دابەزینی پلەی گەرمی دەکرێت تاوەکو خوار سفر پلەی سیلیزی لە بەیانیانی زوودا.