بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: گوشار و فشاری سەر سلێمانی هەمیشە هەر مایەپووچ بووە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا وەڵامی تۆمەتەكانی سەرۆ قادر دەداتەوە و دەڵێت، “سەرۆ قادری پڕۆفیسۆر و داهێنەری زمانی زبری پارتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا و لەسەر شاشەی كەناڵێكی رەسمیی ئەو حزبە، وەك هەمیشە ناخی خۆی و ڕقی سیاسی بەرامبەر بە سلێمانی خستەڕوو، ووتی تەنها گوشار ناخرێتە سەر حەشدی شەعبی، بەڵكو گوشار دەخرێتە سەر سلێمانیش !!!.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەسەر ئەم قسە بێسەر و بەرە و نابەرپرسیارانەی سەرۆ قادر و هاوئاوازەكانی، ئێمە وەكو بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەلای ئێمەوە ئەم جۆرە قسانە شتێكی تازەو نامۆنین و نامانەوێت وەڵامی بدەینەوە، تەنها بەسەرۆ قادر دەڵێین ئێوە تاكەی تێرنابن لە گوشارخستنە سەر سلێمانی ؟.ئێوە بەو فشارخستنە سەر سلێمانی چ شتێكتان دەست كەوتووە ؟. ئەوەی لەتوانای ئێوەدابوو لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا بە پێدانی زانیاری ناڕاست و راپۆرتی چەواشەكاری بەمەرامی گوشارخستنە سەر سلێمانی و پەكخستنی فڕۆكەخانەی سلێمانی كردتان.

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی دەشڵێت، “ئەوەی لەتوانای ئێوەدابوو لە پەكخستنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و جیاكاریی نێوان شارەكاندا و گوشارخستنە سەر سلێمانی كردتان و ئێستا لەگەڵ هاتنەپێشەوەی هەندێك پێشهات و گۆڕانكاری، بە تایبەتی بابەتی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و سوریا و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لەرێی ئاشتی و دانووستانەوە لەو دوو وڵاتە، بە سەركەوتنی پڕۆسەی ئاشتی نەك گوشار ناخرێتە سەر سلێمانی، بەڵكو كۆتایی بە گوشارەكانی ئێوە دێت و سلێمانی بەقەد باڵای پیرەمەگرون بە سەربەرزیی دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوى بادینان بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نایانگرێته‌وه‌ ‏

تیمی كوردستانی ڕێكخراوى ‏CPT‏ ڕایده‌گەیه‌نێت، ژمارەیەک زیندانیکراوى بادینان ئەو ‏بڕیارە نایانگرێتەوە کە سەرۆکایه‌تیى هەرێم دەریکردووە بۆ کەمکردنەوەى سزاى…
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
Total
0
Share