قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، “ئامادەکاریی تەواو بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ کراوە”.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئامادەکارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ بە تەواوی ئەنجامدراون و سەرجەم لایەنەکان پلانی خۆیان داناوە.
باسی لەوەش کرد، “لە زۆرینەی شوێنەکانی سلێمانی ئاهەنگ و چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت، ئامادەکاریی تەواو کراوە و هێزە ئەمنییەکانیش بەسەر سەرجەم شوێنەکاندا دابەشدەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان، هاوکات تیمەکانی تەندروستی و بەرگریی شارستانییش لە ئامادەباشیدا دەبن”.
ئاوات محەمەد ئەوەشی وت، “ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لایەنی حکومی لە سلێمانیدا هیچ چالاکی و ئاهەنگێک بۆ سەری ساڵ ئەنجامنادات، بەڵکو ئەوەی کە هەیە لەلایەن شوێنە ئەهلییەکانەوە ئەنجمدەدرێت”.