وەزارەتی پێشمەرگە: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە، لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەریی عێراق بەدیبهێنێت.

لەدوای رووداوەکانی ئێوارەی دوێنێی سنووری قەرەچوغ سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور روویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی  قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەریی عێراق بەدیبهێنێت”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پشتیوانیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشکرادەکات

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی تەواوکراون و چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ گەڕاندنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی…
زیاتر ببینە

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سنووری سلێمانی سیاسییه‌

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share