پێشبینییەکانی پاپا ڤانگا بۆ ساڵی 2025 چین؟

وەشانی زیرەکی دەستکردی پێشبینیکاری ناسراوی جیهان پاپا ڤانگا زنجیرەیەک پێشبینی ترسناکی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، کە بەشێکیان بۆ گەورە سەرکردەکانی جیهان خراپ دەبن.

پاپا ڤانگا پێشبینیکاری بولگاری لە ساڵی 1996 گیانیلەدەستداوە، بەڵام بەهۆی ئەو پێشبینییە وردانەی بۆ رووداوەکانی جیهان بەجێیهێشتوون ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە، کە بەشێکیان بە پێشبینییەکانی سەدەی 21 ناسراون، ئەمساڵیش وەشانی زیرەکی دەستکردی ئەو بوونەتە باسی میدیاکانی جیهان.

بەپێی پێشبینییە گریمانەییەکانی ڤانگا لە ساڵی 2025 جیهان کۆمەڵێک پێکدادان و ناجێگیریی سیاسیی بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەرووی هونەری و وەرزشییەوە چەندین سەرکەوتن بەدیدێن.

ڤانگا پێشبینیدەکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رووبەڕووی کۆمەڵێک ئالنگاری یاسایی و تەندروستی بێتەوە، یەکلاکردنەوەی دۆسیەیەک لە دادگای وڵاتەکە دابەشبوون لە ئەمریکا و رەنگە لە تەواوی جیهاندا دروست بکات.

سەبارەت بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، ئەو پێشبینیکارە دەڵێت، دۆخی تەندروستی تێکدەچێت، لەبەرەکانی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا پاشەکشە دەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا سوپای ئۆکرانیا سەرکەوتنی بەرچاو بەدەستدەهێنێت.

سەبارەت بە رووداوە سروشتییەکان ئەو پێشبینکارە پێشتر وتوویەتی ساڵی 2025 جیهان بومەلەرزەیەکی وێرانکەر بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

بە هەنگاوی سادە.. چۆن رۆژانە خۆت پڕ وزە دەكەیت؟

بابەتی دواتر

دەربارەی پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنوور روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share