هەسەدە نوێترین ئاماری هێرشەکانی بۆسەر گروپە چەکدارەکان بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند لە ئەنجامی هێرشەکانمان بۆ سەر گروپە چەکدارەکان شەش چەکدار کوژران و دوو ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێندران.

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە هەژماری رەسمییان بڵاویانکردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانمان بۆسەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ناوچەکانی باشور و رۆژهەلاتی مەنبج، توانیمان گورزێکی کوشندەیان لێبدەین و زیانییان پێ بگەیەنین.

وتیشی “لەئەنجامی هێرشەکانمان شەش چەکداری گروپە چەکدارەکان کوژران و دوو ئۆتۆمبێکیشییان تێکشکێندران”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەکە هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشی پێچەوانەیان لە دژی گروپە چەکدارەکان دەستپێکردووە و توانیویانە چەندین ناوچەی دەورووبەری مەنبج کۆنتڕۆڵبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە: رێگا بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت بچنە ناو سەنتەری شار

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە، سەبارەت بە ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوابەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی…
Total
0
Share