وانەبێژانی لادراوی وەزارەتی پەروەردە گردبوونەوە

وانەبێژانی لادراوی وەزارەتی پەروەردە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداو رایانگەیاند،”ژمارەمان لە نێوان هەزار و 500 بۆ دوو هەزار وانەبێژدایە و داوادەکەیەن بە گرێبەست دابمەزرێینەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە شاری هەولێر وانەبێژانی لادراوی وەزارەتی پەروەردە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداو داوایانکرد بە شێوازی گرێبەست دابمەزرێنەوە و رایانگەیاند، وەڵامی خزمەت و هاوکارییەکانمان لە کەرتی پەروەردەدا بە لادانمان درایەوە.

دەشڵێن، “ژمارەی وانەبێژان نزیکەی هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دەبێت و وانەبێژ هەیە 12 ساڵ خزمەتی هەیە و نامانەوێت خزمەتی چەندین ساڵمان بە فیڕۆ بچێت”.

ئاماژەیان بەوەشدا، وەک چۆن بە بڕیارێک 38 هەزار مامۆستا بوون بە گرێبەست، ئێمەش وەک وانەبێژان داوا دەکەین بکرێینەوە بە گرێبەست و بەبێ جیاوازی گشتاندنمان بۆ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان دەستپێدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەبەشداریی حەوت هەزار و 813 خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان…
Total
0
Share