وەبەرهێنانی عێراق: لە رێگای پلانێکی پێنج ساڵییەوە کار بۆ راکێشانی وەبەرهێنی بیانی دەکەین

وەبەرهێنانی عێراق رایگەیاند، پلانێکی پێنج ساڵییان ئامادەکردووە بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و ئاسانکاریی تەواوەتییان بۆ دەکرێت.

حەنان جاسم وتەبێژی کۆمسیۆنی وەبەرهێنانی عێراق رایگەیاند، پلانێکی پێنج ساڵیمان ئامادەکردووە تایبەت بە هێنانی وەبەرهێنە بیانییەکان بۆ وڵاتەکە، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەسەندن و فراوانبوونی بوارەکانی وەبەرهێنان لە عێراقدا.

وتیشی “پلانەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت کە هانی وەبەرهێنە بیانییەکان دەدات پرۆژەکانیان بهێننە عێراقەوە، وەک رەخساندنی هەلومەرجی وەبەرهێنان و زیادکردنی رێژەی لێخوشبوون لە پرۆژەکانییان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەماوەی رابردوودا زۆرترین مۆڵەتییان بە پرۆژەکانی بواری گەشتیاری داوە، ئەویش بەهۆی زۆربوونی ژمارەی گەشتیاران و گەشەکردنی قەبارەی مرۆیی لە عێراقدا.

بابەتی پێشتر

كۆتا بەشەخۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەچێتە دەرەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرەو ئوردن بەڕێكەوت. ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە…
Total
0
Share