شێوازی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ئاشكراكرا

میدیای رەسمیی یەكێتی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، حكومەتی هەرێم سێ بژاردەی لەبەردەمدایە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دووان لە بژاردەكان ناردنی پارەیە لە بەغداوە و بژاردەی سێیەمیش پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەیە بە داهاتی ناوخۆ كە حكومەتی هەرێم چاوەڕوانە سبەینێ یەكشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار لە ناردنی تەواوكاریی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم بدات كە بڕەكەی نزیكەی 220 ملیار دینارە، یاخود مووچەی مانگی 12 بۆ هەرێم بنێرێت، بەمەش حكومەتی هەرێم دەتوانێت كورتهێنانی مووچەی مانگی 11پڕبكاتەوە و مووچە دابەشبكات”.

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، بژاردەیەكی دیكە كە لەبەردەم حكومەتی هەرێمدایە ئەوەیە كە لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی و هەولێر و دهۆك كورتهێنانی مووچە پڕبكاتەوە و دەست بەدابەشكردنی بكات كە پێشتر 631 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 11 نێردراوە و لە هەمانكاتدا هەرێم چاوەڕوانی ئەو 430 ملیار دینارە دەكات كە وەكو مناقلە بڕیاری لێدراوە بۆی بنێردرێت.

بابەتی پێشتر

جەبار گۆران: دوای سەری ساڵ بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: 12 رۆژە پارە بۆ مووچەی مانگی 11 هاتووە بۆچی دابەشیناکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share