جەبار گۆران: دوای سەری ساڵ بەهای دۆلار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت دوای سەری ساڵ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێت، هاوكات هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە چەند رۆژی رابردوودا دەخاتەڕوو.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهۆی سەری ساڵ بووە كە بەشێك لە بانكەكان سەرقاڵی پاكتاوی دارایین و مامەڵە راییناكەن و لەهەمانكاتدا گەشتیاران گەشتدەكەن كە خواست لەسەر دۆلار زیادیكردووە و دۆخی سیاسیش كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبووە.

وتیشی،”بڕیاردراوە مامەڵەی دۆلار لە رێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە لە عێراق كۆتایی بێت كە بەشێك لە هاوڵاتییان وا خوێندنەوەیان كردووە كە سەكۆی ئەلیكترۆنی نەمێنێت بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە و بە پێچەوانەوە ئەو هەنگاوە دەبێتە فاكتەرێك بۆ دابەزینی بەهای دۆلار”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە گرتنەبەری ئەو رێكارە و كەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بەهۆی بێئاگایی ئێمەی مامۆستاوە خوێندکاران لە ڕێچکەی خۆیان لایانداوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕەخنە لە مامۆستایان دەگرێت بەوە کە نەیانتوانیوە ڕێگریی لەو کێشانە بکەن ڕووبەڕووی…
Total
0
Share