تێچوونی حەجی 2025 ئاشکراکرا

تێچووی حەجی ئەمساڵ ئاشکراکرا و داوا لەوانە دەکرێت کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2025 گەڕاوەتەوە، سبەی یەکشەممە بەشی دووەمی پارەی حەج ببەنە نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و رێکارەکان تەواو بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەجی 2025 گەڕاوەتەوە لە رۆژی یەکشەممە 29ی 12 سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە هەر چوار پارێزگای (هەولێر – سلێمانی – دهۆک – هەڵەبجە ) و هەرچوار ئیدارەی سەربەخۆی (زاخۆ – سۆران – راپەرین – گەرمیان) بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی دووەمی تێچووی حەج.

بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ حەجی 2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج دەکات و تێچووی حه‌جی ساڵی 2025 بۆ گه‌شتی ئاسمانی (7.000.000) حه‌وت ملیۆن دیناری عیراقی ده‌بێت و بۆ گه‌شتی وشكانی (5.500.000) پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت.

بەرێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە و رۆژی 1ی 1ی 2025 کە تێدا پشووی رەسمی بانکی ئیسلامییە لە عێراق، رۆژانی دیکە پێشوازی لە هاوڵاتییان دەکەن بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان تاوەکو هەرچی زووە کارەکان تەواوبکرێن بەو پێیەی عەرەبستانی سعوودیە داوای لە هەموو وڵاتان کردووە دوای سەری ساڵ هەموو رێککارەکان بۆ حەجی 2025 بە زووترین کات تەواو بکرێن.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

موسەننا ئەمین: داهاتەكانی حكومەتی هەرێم لە كوێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share