عێراق بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردن و داهاتی ڕاگەیاند

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، هەناردکردنی ڕۆژانەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە 88 ملیۆن و 211 هەزار و 750 بەرمیل لە مانگی کانونی یەکەم، داهاتەکەشی چوار ملیار و 235 ملیۆن و 313 هەزار دۆلار بووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، ئەو بڕە نەوتەی لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەرهەمهێنراون بڕی 85 ملیۆن و 195 هەزار و 608 بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، بە داهاتی چوار ملیار و 89 ملیۆن و 41 هەزار دۆلار.

هەروەها بڕی نەوتی بەرهەمهێنراوی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک کە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەکراون سێ ملیۆن و 16 هەزار و 142 بەرمیل بووە، بە داهاتی 146 ملیۆن و 272 هەزار و 112 دۆلار.

هەروەها وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند کە ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی نەوتهەڵگرەکانەوە فرۆشراوە لە مانگی کانونی دووەمدا کۆی گشتیی زیاتر بووە لە 96 ملیۆن و 443 هەزار و 633 دۆلار.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەت تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراو 48.013 دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کۆی نەوتی هەناردەکراو لەلایەن 31 کۆمپانیای جیهانی وڵاتانی جیاواز بووە، لە ڕێگەی بەندەرەکانی بەسرە و بەندەری جەیهانەوە هەناردەکراوە.

لە مانگی تشرینی دووەمدا، کۆی نەوتی هەناردەکراوی عێراق 81 ملیۆن و 262 هەزار و 376 بەرمیل نەوت بووە، بە داهاتی سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 دۆلار.

عێراق دووەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی ئۆپیک لە دوای سعودییە وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت.

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆکانی یەکێتی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنەكەی عێراق دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share