فۆرمێك بە مامۆستایان و فەرمانبەران پڕدەكرێتەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، فۆرمی هێزی كار بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران پڕدەكرێتەوە و جەختیشدەكاتەوە، ئەو فۆرمە بۆ وەرگرتنی زانیارییە لەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران نەك بخرێنە هێزی كارەوە.

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە داواكراوە مامۆستایان و فەرمانبەران فۆرمی هێزی كار پڕبكەنەوە كە تایبەتە بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران و پڕكردنەوەی ئەو فۆرمە بۆ ئەوە نییە كە مامۆستایان و فەرمانبەران بخرێنە هێزی كارەوە وەكو ئەوەی پێشتر و لە ساڵانی ڕابردوودا جێبەجێكراوە، بەڵكو بۆ وەرگرتنی تەواوی زانیارییەكانە لەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات زانیاریی زیاتر ئاشكرایكرد و وتیشی، “ئەو مامۆستایانەی مۆڵەتیان هەیە فۆرمەكەیان لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنگەكەوە بۆ پڕدەكرێتەوە، بەڵام دەبێت بنووسرێت ئەو مامۆستایە یاخود فەرمانبەرەكە مۆڵەتی وەرگرتووە”.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. منداڵێك لە كاتی بەركەوتنی تەزووی كارەبادا رزگاردەكرێت

بابەتی دواتر

قەڵادزێ.. دوو كەس برینداركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share