بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەناو شاری كەلار سێ كەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك فولكەی زانكۆی گەرمیان سێ كەس برینداربوون كە رووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت ڕوویداوە، بەهۆی رووداوەكەوە سێ كەس برینداربوون.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێكردووە.