نەجمەدین محەمەد: تەوتین تەنها لە بانكەكانی رێگای رەشید و رافیدەینەوە بێت

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر ئەوەی دەبێت تەوتینی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە بێت.

نەجمەدین محەمەد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سوورین لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و لە ساڵی نوێدا فشارەكانمان چڕتردەكەینەوە.

وتیشی، “دەبێت مووچەكانمان تەنها لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە بێت و تەوتینكردنی مووچە لە بانكی ئەهلی بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە و پێویستە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین بەهادین و یەكگرتوو دەكات

بابەتی دواتر

كەشناسی لەبارەی كەشوهەوای ئەمشەوەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share