پۆلیسی هەرێم: پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان سەرکەوتوو بوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو پلانە ئەمنییەی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دانرابوو، 100% سەرکەوتوو بوو و هیچ رووداوێکی وا رووینەداوە جگەی باسکردن بێت.

کارزان غەفوری، وتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵانە پێش ھاتنی جەژن و ھەر بۆنەیەک، پلانێکی ئەمنیی تۆکمە دادەنێن و تیمەکان زیاتر دەکرێن و لە ھەموو شوێنەکان و سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان و مۆڵەکان بوونیان ھەیە و چاودێریی دۆخی ئەمنی دەکەن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جەژنە پلانەکەیان وەکو ئەوەی دانرابوو جێبەجێ کرا بە رێژەی 100% و ھیچ کێشەیەکی بەرچاو رووی نەداوە، کە شایەنی باسکردن بێت،

باسی لەوەشکرد، لە بازگەکانیش ئەو ئۆتۆمبێلانەی گەشتیاران کە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان، پشکنینی تەواویان بۆ کراوە و لە سەرەتایان دەکۆڵدرێتەوە کە ئایا ژمارەکانیان تەواون و ئەوانەی گرفتیان ھەبێت، رێگە نادرێت بێنە ھەرێمی کوردستان و زۆرینەی ئەوانەی دێن گرفتیان نییە و بۆ گەشتیاری دێنە ھەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
Total
0
Share