عێراق بەڵێنێك بە هەرێم دەدات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق ئامادەیی دەربڕیوە دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە و پشكی نەخۆشخانەكانی هیوا و نانەكەلی لە بودجەی تەرخانكراوی تایبەت بە یاسای ئاسایشی خۆراك دابینبكات.

د. نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سەردانی وەزارەتی تەندروستیی عێراقم كرد و لەگەڵ د. هانی ئەلعقابی وەزیری تەندروستیی عێراقدا كۆبوومەوە.

ڕاشیگەیاند، ئامانجی سەردانەكە بەدواداچوون بوو بۆ ئاگاداربوون لە جێبەجێكردنی بڕگەی 17 لە خشتەی ژمارە (ب) لە هاوپێچی یاسای ئاسایشی خۆراك كە تایبەتە بە تەرخانكردنی بڕی 150 ملیار دینار بۆ دابینكردنی دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە، پشكی نەخۆشخانەكانی هەرێم ( نەخۆشخانەی هیوا و نانەكەلی) لەو بڕە پارەیە.

ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا دەربارەی گرنگیی هاریكاریی هەردوو وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و فیدڕاڵ لە بواری تەندروستی و دابینكردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێم لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، وەزیری تەندروستی ئامادەیی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك لەو بوارەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بۆ شکستپێهێنانی داعش شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کاردەکەین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش جەختدەکاتەوە لەو ناوچانەی چەکدارانی داعش جموجووڵیان هەبووە شکستیان پێهێنراوە، بەڵام تائێستاش مەترسی و هەڕەشەکانیان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو هێزێکەوە بەرەنگاری ئەوانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە هێزەئەمنییەکانی سلێمانیدا تەکیدیکردەوە، لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی…
Total
0
Share