ئەو بڕە پارەیە ئاشكراكرا كە بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 رەوانەی هەرێم دەكرێت

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، حكومەتی عێراق بڕی یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم كە تێیدا هاتووە، بڕی یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان 996 ملیار دینارە و لە هەمانكانكاتدا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 200 ملیار دینار وەكو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 دەنێرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ناردنی بەشێك لە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەكەوێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردبووەوە كە بڕی 631 ملیار دینار وەكو تەموویلی مووچەی مانگی 11 لەلایەن بەغداوە نێردراوە.

بابەتی پێشتر

زانیاری نوێ لەبارەی کەوتنەخوارەوە فڕۆکەکەی ئازەربایجانەوە ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

لە 2025 لۆگۆیەكی نوێ لە تاكسییەكان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە: خاکی هەرێم بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەکارنەهێنرێت

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە ڕایگەیاند، “خاکی هەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە…
Total
0
Share