فرانک واڵتەر شتاینمایەر سەرۆکی ئەڵمانیا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند و رۆژی 23ی شوباتی 2025ی بۆ هەڵبژاردنی گشتی دیاریکرد.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ئۆلاف شۆڵدز متمانەی کابینەکەی لەدەستدا و هاوپەیمانییەتی سێ لایەنەی وڵاتەکە هەڵوەشایەوە لە رۆژی 16ی ئەم مانگەدا.
لە ئێستادا، پارتە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا رەتیان کردووەتەوە لەگەڵ پارتی دەسەڵاتدار کاربکەن و بەشێکیان لە ئەدای کارکردنی ئۆلاف شۆڵدز، راوێژکاری وڵاتەکە ناڕازین.