وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، ساڵی داهاتوو سێ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نوێ لە عێراق دەکرێتەوە و ئەوەش بەشێکی گرنگی ئەو پڕۆژانەن کە لە ساڵی ئایندەدا بەردەستدەبن.
رەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی خزمەتگوزار بە سەرکردایەتی محەمەد شیاع سودانی، بەردەوامە لەکارەکانی بۆ بەرەپێشبردنی کەرەتە جیاوازەکان و وتیشی، “ساڵی داهاتوو هەرسێ فڕۆکخانەی نێودەوڵەتیی ناسڕیە و کەربەلا و موسڵ دەکرێنەوە”.
باسی لەوەشکرد، ساڵی داهاتوو، ساڵی داهاتوو، قۆناغی یەکەمی بەندەری گەورەی فاو و پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنینی ساوە – حیجامە لە پارێزگای سەماوە دەکرێنەوە، هاوکات، هێڵی ئاسنینی کۆنی ناوچەی قائیم نۆژەندەکرێتەوە و دەکەوێتەوە کار لە پارێزگاکانی رۆژئاوای وڵات.
سەبارەت بە رێگای گەشەپێدانیش، سەعداوی رایگەیاند، کارکردن بەردەوامە لە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بۆ تەواوکردنی و کار لەسەر توێژینەوە ئابورییەکان و دیزاینەکان و کارەکانی دیکەی پەیوەست پێی بەردەوامن.