ئەمریکا هێزی زیاتری بەرەو کۆبانێ ئاڕاستەکرد

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، پێنج زرێپۆشی ئەمریکی لە شاری رەقەوە بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتن و ئەمریکا بەردەوامە لە زیادکردنی هێزەکانی لە شارەکە، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا مەترسی لەسەر شارەکە دروستبوو.

لەدوای روخانی رژێمی سوریاوە، تورکیا بەردەوام لێدوان لە دژی بوونی کورد لەسەر خاکی سوریا دەدات، لەبەرامبەریشدا بەردەوام هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشداری بە تورکیا دەدەن لەوەی هەر جۆرە هێرشێک ئەنجام بدات رووبەڕووی دەبنەوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرپەچی چەندین هێرشی گرووپەکانی سەر بە تورکیایان داواتەوە کە پەلاماری ناوچەکانی منبج و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری هێزەکانیان دەدەن.

ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک هێزی رەوانەی کۆبانێ کردووە و بەردەوام بەرپرسانی ئەو وڵاتە دووپاتیدەکەنەوە، کە کورد و هێزەکانی هەسەدە هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکا و هاوپەیمانی جیهانین لە ناوچەکەدا.

بابەتی پێشتر

سودانی: دوای روخانی رژێمی سوریا ماهر ئەسەد نەهاتووەتە خاکی عێراقەوە

بابەتی دواتر

ساڵی داهاتوو سێ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نوێ لە عێراق دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share