گەورەترین بەرپرسی زیندانی سیدنایا دەستگیركرا

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، لە پارێزگەی تەرتووس محەمەد كنجۆ حەسەن، بەرپرسی لە سێدارەدان لە زیندانی سیدنایا، لە لایەن هێزەكانی دەسەڵاتی نوێی سوریاوە دەستگیركراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سوریای نوێ، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لیوا محەمەد گەنجۆ حەسەن، بەرپرسی دادگای مەیدانیی زیندانی سیدنایا لە سنووری شارۆچكەی تەرتووس دەستگیركرد.

بەرپرسی زیندانی سیدنایا تۆمەتبارە بە كوشتن و لە سێدارەدانی هەزاران هاوڵاتیی سوری و یەكێك بووە لە داواكراوانی سەرانی ڕژێمەكەی ئەسەد و بەرپرس بووە لە سەركوتكردنی خۆپیشاندان و راپەڕینەكانی خەڵكی سوریا.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

پێنج هۆکار کە وادەکات سیری برژاو لە زستاندا بخۆیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share