لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارینی ناوبەناو ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت.

وتیشی، “بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە و هەندێك كاتی بەیانيی شەممە بە بڕی جیاواز و ناوبەناو ئەگەری بارانبارین لە سەرجەم ناوچەكان هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە بەشێكی دەشتەكانی باشووری گەرمیان شەپۆلەكە لاوازدەبێت، لە كۆتایی شەپۆلەكەدا واتە ڕۆژی شەممە بەهۆی كاریگەریی تۆپەڵە هەوایەكی ساردەوە لە زنجیرە چیاكان ئەگەری بەفربارین هەیە، تاوەكو بەرزایی ( 1500) مەتر لە ئاستی دەریا، ئەگەر هەیە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەفربارینی كەم و كورتخایەن سەرەوەی زنجیرەچیاكانی ئەزمەڕ و گۆیژە و بەمۆ و زەردە و سەگرمە بگرێتەوە و بەم هۆیەوە پلەكانی گەرمی داببەزن و ئێوارەی شەممە كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت.

بابەتی پێشتر

وەرزی دووەمی زنجیرەی Squid Game بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

گەورەترین بەرپرسی زیندانی سیدنایا دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share